پێبەندی ڕێککەوتنی سیاسیی نێوان «ENKS» و «PYD» نابین/ پرسی کورد لە شامەوە چارسەر دەکرێت

بەشی سووریا- ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی کوردی سووریا «P.Y.D.K» دەڵێت: هەموو ئاواتمان ئەوەیە ئەمەیە کە ڕێێکەوتن لەنێوان ئەنجومەنی نیشتمانی و پارتی یەکێتی دیموکراتیدا بکرێت، بەڵام گەشبن نین بە یەکگرتنیان، جوونکە بڕیارە سیاسییەکان لەلایەن «ENKS» و «PYD»ەوە نادرێن بەڵکوو فەرمان لە قەندیل و هەولێرەوە دەگرن.

«مەحموود محەمەد» ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی کوردی سووریا «P.Y.D.K» لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا ڕای حیزبەکەی لەبارەی دانوستانەکانی نێوان ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لەسووریا «ENKS» و پارتی یەکێتیی دیموکراتیک «PYD» و ڕایگەیاند: ئەنجومەنی نیشتمانی «ئەنەکەسە» و پارتی یەکێتیی دیموکراتیک «پەیەدە» لەسەرەتایشەوە بشێوەی نائاشکرا گفتوگۆیان دەکرد و ژمارەیێک حزبیشیان وەکوو حزبی ئێمە لە ساڵی 1957ەوە بۆ مافی میللەتی کورد لە سووریا هەوڵ ئەدەین لە دانوستانەکان دوور خستۆتەوە، بەڵام بەمەیشەوە هاوڕێ لەگەڵ پارتی دیموکراتیکی ئایندەی سووریا (P.D.P.K.S) کە پەیماننامەی هاوکاریمان لەگەڵیان هەیە بە دڵ و گیانەوە بۆ بەرژەوەندیی گەلی کورد پشتیوانی لە دانوستانەکان دەکەین.

ناوبراو درێژەی دا بەمەیشەوە کە ئێمەیان لە گفتوگۆکان دوور خستەوە بەڵام هیچ کات نابینە کێشەیێک بۆ یەکگرتنی کورد. بەڵام دەڵێین پێبەندی ئەنجامی دانوستانەکانیان نابین چوونکە ئێمە ڕەوتێکی سیاسین و چاومان لە بەشداری کردن لە بەڕێوەبەریی خۆسەردا نییە و یا هێزی چەکدارمان ننیە کە لەسەری لەگەڵ لایەنەکانی دیکە ڕێکبکەوین.

مەحموود محەمەد زیادی کرد پارتی یەکێتیی دیموکراتیم لە هاوینی ساڵی 1957ەوە تا ئەمڕۆ لە چوارچێوەی سیاسی و هەڵمەتی ئاشتی خوازانەدا چالاکیی نواندووە و باوەڕی بە میکانیزمی دیموکراتیک هەیە.

ئەندامی مەکتەبی سیاسی «P.Y.D.K» لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ئێوە لە نێوەڕۆکی دانوستانەکان هەیە و دەتانەوێت بەشداریی تێدا بکەن، وتی: کاتێک کە پەیەدە و ئەنەکەسە گەیشتنە ڕێککەوتن کۆبوونەوەیێک بە ئامادەبوونی پەیەدە، پارتی دیموکراتیکی ئایندە، پارتەکەی ئێمە، جەنارڵ مەزڵووم کۆبانی و نوێنەرانی ئەمریکا بەڕێوە چوو و داوایان لە ئێمە کرد کە ڕای خۆمان لەسەر ئەو ڕێککەوتنە سیاسییە کە کردوویانە ڕابگەیێنین.

ناوبراو زیاتر وتی: بە ئەوانمان گوت ئێمە حزبێکی سیاسین و بڕوایشمان بە کاری سیاسی هەیە و لەسەر پرسە سەربازییەکان شتێک ناڵێین و چاویشمان لە بەشداربوون لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەردا نییە. شتێک کە ئێمە دەمانەوێت ئەمەیە، ڕێککەوتنەکان تا سەر ببرێن و پشتگیریشیان لێدەکەین و نابین بە ئاستەنگی سەر ڕێگای دانوستانەکان بەڵام ئێمە وەکوو حزبێکی سیاسی پێبەندی ئەو ڕێککەوتنانە نابین.

مەحموود محەمەد ئاشکراشی کرد تێڕوانینە سیاسییەکانی خۆمان خستە بەردەستی ئەوان و پێیانمان گوت ئایا دەتوانن ڕای ئێمە لە ڕێککەوتنەکانی خۆتان لەبەرچاو بگرن؟ ئەوانیش ڕایانگەیاند ئەو کارەیان پێناکرێت و ناکرێت ڕێککەوتنەکەیان هەڵبوەشێننەوە. بۆیەش ئێمە ڕامانگەیاند چوونکە ئاوڕ لەڕای ئێمە نادەنەوە، تێبینییەکانی خۆمان پێتان ڕادەستتان ناکەین. بەهەرحاڵ ئێمە وەکوو دوو حزبی یەکێتی و ئایندە نوسخەیێک لە تێبینییەکانی خۆمان دایە دەستی جەنراڵ مەزڵووم کۆبانی و نوسخەیێکی دیکەشمان ڕادەستی ئەمریکییەکان کرد.

ئەم سیاسەتوانە کوردە لە وەڵامی ئەم پرسیارەی کوردپرێسدا کە پێبینیی ئێوە بۆ یەکگرتنی دوو هێزی سەربازی کوردی سووریا چییە، وەبیری هێنایەوە: لەبارەی یەکپارچە کردنی هێزە سەربازییەکان دەڵێین نابێت ئەزموونەکەی هەرێمی کوردستان دووپات بکەینەوە. چەند ساڵ بەر لەئێستا لە دانیشتنی دهۆک کە جەنابی (سەرۆک) مەسعوود بارزانی ئامادە بوون باس لەسەر ئەو بابەتە کرا کە دەبێت هێزە سەربازییەکان بە بەشداریی پسپۆڕانی سەربازی دوو لایەنەکە ڕێگایێک بۆ یەکخستن بدۆزنەوە و تەنها یەک هێزی سەربازی لە کوردستانی سووریا دابمەزرێت.

مەحموود محەمەد ئاماژە بەم بابەتە دەدات کە کێشە و ئاستەنگی زۆر لەسەر ڕێگای یەکگرتنی دوو لایەنەکەدا هەیە و زیاتر وتی: هیوادارین ئەم ڕێککەوتنەیان تا سەر ببرێت و بەبۆنەی بەرژەوەندیی کوردانی سووریا تا بگاتە ئەنجام. بەڵام وەکوو تاکە کەس گەشبین نیم بە ڕێککەوتن نێوان ئەنەکەسە و پەیەدە چوونکە بڕیارە سیاسییەکان نە لە لایەن ئەنەکەسە-وەیە و نە لەلایەن پەیەدە-وە بەڵکوو لە قەندیل و هەولێرەوە فەرمانەکان دەردەکرێن.

ناوبراو هەروەها وتی: کێشەی زۆر لەنێوان قەندیل و هەولێردا هەیە و چارەسەر بوونیشیان ئاسان نییە و ئەمەیش دەبێتە ڕێگرێک لەسەر ڕێگای بەرەوپێشچوونی دانوستانەکانی نێوان ئەنجومەنی نیشتمانی و پارتی یەکێتی دیموکراتنی، بەمەیشەوە هیوادارین ڕێکبکەون.

ئەندامی مەکتەبی سیاسی «P.Y.D.K» لەبارەی ڕەچاو کردنی مافی گەلانی دیکە لە کوردستانی سووریا، وتی: لەبارەی بەشداریی ئەتنیکەکانی دیکە لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەردا دەبێت بڵێم ئێمە نابێت ئەو هەڵە مێژووییانە کە دەر حەق بە قەوم میللەتەکان لە سووریا کرا دووپات بکەینەوە. هاووڵاتییانی میللەتانی دیکە لە کوردستانی سووریا مافی خۆیان هەیە و پێویستە بەشدارییان پێبکرێت لە بەڕێوەبەریدا و ڕێککەوتنیشیان لەگەڵ بکرێت.

ئەم سیاسەتوانە ڕەخنەگرەی کورد ئاماژەشی دا بە ئاوڕدانەوە بە دانوستان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا و وتی: ئێمە بڕوامان وایە هەر بەشێک لە کوردستان تایبەتمەندیی خۆی هەیە و پێویستە هەر ناوچەیێکی کوردنشین لەسەر مافی خۆی لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی ڕێکبکەوێت. چەک چارەسەری کێشەی هیچ کوردێک ناکات.

مەحموود محەمەد ئاشکراشی کرد ئێمە وەکوو دوو حزبی یەکێتیی دیموکراتیکی کورد (P.Y.D.K) و پارتی دیموکراتیکی ئایندەی کورد (P.D.P.D.K) بڕوامان وایە، چارەسەری پرسی کوردی سووریا لە شامەوە تێدەپەڕێت. بەو چەشنەی کە پرسی کوردی ئێران لە تارانەوە، کوردی عێراق لە بەغدا و کوردی تورکیا لە ئەنقەرەوە تێدەپەڕێت، واجبە کە حزبە سیاسییە کوردییەکانی سووریا کونگرەیێکی نیشتمانی بەڕێوە ببەن و بە یەک بڕیار بۆ شام بگەڕێنەوە، چوونکە نابێت لە قەندیل و هەولێر و سلێمانیدا بەدوا ڕێگاچارە سیاسییەکان دا بگەڕێین بەڵکوو بە یەکڕیزیێگی سیاسیەوە بەروە شام بچن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 178906

Your Comment

You are replying to: .
captcha