کوردپرێس:
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوی ژمارە 93ی خۆیدا دوایین ئاماری کۆرۆنای لە هەرێم ڕاگەیاند و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە هەولێر و سلێمانی 25 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و ئەوەش بۆتە جێگەی نیگەرانی و مەترسی.
بەیاننامەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە، كۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان ٥٣٢ تووشبوو، لەنێویاندا ٥ مردن هەیە و ٤٠٧ نەخۆش چاكبووەتەوە و ئێستا تەنها ١٢٠ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان.
تەندروستیی هەرێم ئەوەشیخستووەتەڕوو: كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ٧١١٣٧ پشكنین بووە.
دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە ٩٣
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. كەرەنتین
تاوەكوو ئەوڕۆ ١٢٠٠٤ هاووڵاتی “ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكان” كەڕەنتین كراون، لەئێستادا تەنها ١١٨٣ هاووڵاتی لە ٣٣ شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە؛ ٣٤٥ لە هەولێر، ١٣٧ لە سلێمانی، ٧٠١ لە دهۆك. وە ١٠٨٢١ هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو كردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستكردنەوەی ئەوەی كە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا كە كۆی گشتی ٢٥ هاووڵاتی بوو.
2. پشكنین
لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا؛ ٩٤٨ پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان؛ ٥٢٠ هەولێر، ١٢٥ سلێمانی، ٣٠٠ دهۆك، ١ هەڵەبجە، ٢ سۆران. دەرەنجام ٢٥ تووشبووی نوێ تۆمار كرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر:
٩ پۆزەتیڤ: پیاوێكی تەمەن ٣٨ ساڵ و ٢ ئافرەت تەمەنیان ٣٩، ٣٢ ساڵ و كچێكی گەنج تەمەن ١٥ ساڵ و ٢ كوڕی گەنج تەمەنیان ١٧، ١٦ ساڵ و ٣ منداڵ تەمەنیان ١١، ٧، ٣ ساڵ، پێنج تووشبوو لە خێزانێكن و لە ووڵاتی توركیا گەڕاینەوە و لە كەڕەنتین دابوون و دانیشتووی شاری هەولێرن، سێ تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون و دانیشتووی ناحیەی عەنكاوەن، یەك تووشبووی دانیشتووی شاری هەولێر بەهۆی بوونی نیشانەكان دەستنیشانكرا.
پارێزگای سلێمانی:
١٦ پۆزەتیڤ: ٨ پیاو تەمەنیان ٦٣، ٤٥، ٣٨، ٣٤، ٣٠، ٢٥، ٢٣، ٢١ ساڵ و ٦ ئافرەت تەمەنیان ٧٠، ٦٧، ٦٣، ٦٠، ٣٥، ٢٧ ساڵ وكچێكی گەنج تەمەن ١٥ ساڵ و كوڕێكی تەمەن ١٣ ساڵ ، چواردە تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبووەكەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەبووە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ٧١١٣٧ پشكنین بووە
3. ئاماری گشتی
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان ٥٣٢ تووشبوو، لەنێویاندا ٥ مردن هەیە و ٤٠٧ نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا تەنها ١٢٠ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ١٢٢.
وەزارەتی تەندروستی
حكوومەتی هەرێمی كوردستان
٢٧ ئایاری ٢٠٢٠
Your Comment