کوردپرێس: ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گهرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستهی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دهكهین، ئومێدهوارین ئەم جەژنە ببێتەمایەی ئارامی و ئۆقرەیی بۆ سەرجەم كوردستانیان و ئاسەوارەکانی نەخۆشی و ناخۆشی و قەیرانەکان بەرۆکمان بەردات.
مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، مانگی لێبووردەیی و پاکبوونەوەی ڕۆح و دەروونی مرۆڤەکانە، خۆشییەکانی لەناو سرووتەکانی جەژندا پیرۆز دەکرێن، ھیواخوازم لەم جەژنەدا خەڵکی کوردستان ئامێزی تەبایی و برایەتی بۆ یەکتر بکەنەوە و لایەنە سیاسییەکانیش ناکۆکییەکانیان وەلابنێن و سەرەتایێکی نوێی بونیادنراو لەسەر متمانە بۆ یەکڕیزیی نیشتیمانی دەستپێبکەن، بۆئەوەی سەقامگیریی یەکجارەکی باڵ بەسەر کوردستاندا بکێشێت.
دووباره جهژنتان پیرۆزبێت و خوای گهوره ڕۆژوو و تاعەت و نزاكانتان قبووڵ بكات، ههمیشه له ئارامی و سەرفرازیدا بژین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment