کوردپرێس: ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێکدا به هاوڵاتى-ی وتووە:" مسته‌فا کازمى بۆیه ئه‌و بڕه‌ى ناردووه بۆ ئه‌وه‌ى درێژکراوه‌ى ناردنى پاره‌که نه‌بێت که فوئاد حوسێن وه‌زیرى دارایى بووه و ئه‌وه‌شى ناردووه وه‌ک نیاز پاکى ناردوویه‌تى".
ناوبراو وتیشى: "به‌غدا دوا پارووى بۆ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ناردووه نه‌وتى راده‌ست نه‌کرێت یه‌ک دینارى دیکه له عێراقه‌وه نانێردرێت".
ئەحمەدی حاجی ڕەشید هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپات کرده‌وه که به حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یه‌ندراوه نه‌وت راده‌ست بکه‌ن و رێکبکه‌ون تا کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت.
هه‌رچه‌نده حکوومه‌تى هه‌رێم چه‌ند جارێک ئه‌وه‌ى باس کردووه که ئاماده‌ن رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستى کۆمپانیاى سۆمۆ بکه‌ن تا شایسته داراییه‌کان بنێردرێت بۆ هه‌رێم، به‌ڵام به‌هۆى ئاڵوگۆرى کابینه‌ى حکوومه‌تى عێراق تا ئێستا هیچ رێککه‌وتنێک نه‌کراوه و ته‌نها پرۆژه پێشنیار له‌نێوان وه‌فدى هه‌ولێر و به‌غدا ئاڵوگۆر کراوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment