کوردپرێس:
لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکووك ڕایگەیاند: ئەوانەی رادەست دەکرێنەوە لەسەردەمی شەڕی داعشدا ده‌ستگیر كراون و بە گوێره‌ی رێکەوتنێك لەگەڵ ئیدارەی کەرکووك و راکان جبوری، پارێزگاری بەوەکالەتی شارەکە دەگەڕێنرێنەوە ئەو پارێزگایە.
هاوكات فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌رسیۆنه‌كانی كه‌ركووكیش جه‌ختی كرده‌وه: ئه‌وه‌ی كراوه ئازادکردنی زیندانیان نییە، بەڵکو رادەستکردنه‌وه‌یه.
وه‌ك جه‌ختیش ده‌كرێته‌وه، یەکێتی بەبێ گەڕانەوە بۆ دادگا و حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌و 150 زیندانیکراوه رادەستی پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووك دەکاتەوە و سەرجەمیان بە ماددەی 4ی تیرۆر دەستگیر کراون.
له‌م باره‌شه‌وه عه‌دنان كه‌ركووكی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی كه‌ركووك گه‌رمیانی پارتی دەڵێت: بەشێك لەوانە دەستیان لە شەهیدکردنی پێشمەرگە دیلەکان و شەری پێشمەرگە هەبووە، بەشێکیشان لەوانەن كه هێرشیان کردە سەرکەرکووك.
رزگار عیسا، ئه‌ندامی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانیش لەو بارەیەوە وتوویەتی، لێکوڵینەوە لەسەر ئه‌و پرسه دەکەن و دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییش بێتە سەرهێڵ، چوونکە رووبەڕووبونەوەی داعش هه‌ماهه‌نگییێكی نێودەوڵەتییە.
Your Comment