پاش پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەستپێدەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیار بوو شاندی ھەرێمی کوردستان جارێکی دیکە سەردانی بەغدا بکات بۆ ئەنجام دانی ڕێککەوتن، بەڵام وەک بەرپرسی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێم لە بەغدا ڕوونی کردەوە، شاندەکە زەحمەتە ئێستا سەردانی بەغدا بکات تا کابینەی حکوومەتی عێراق بەتەواوەتی دەستبەکار دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فارس عیسا، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووە: "شاندی ھەرێمی کوردستان بۆ دانوستان ناگەڕێتەوە بەغدا تا پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق کۆتایی دێت و یەکلا دەبێتەوە."

هەر لەمبارەوە ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئاشکرا کرد: "نازانین شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کەی دەگەڕێتەوە بەغدا، بەڵام بەھۆی نزیک بوونەوەی پشووی جەژن، پەرلەمانی عێراق تا دوای جەژنی ڕەمەزان بۆ متمانەدان بەو وەزارەتانەی ماون کۆ نابێتەوە."

دەربارەی پەیوەندیی تەواوکردنی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق و ڕێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا ڤیان سەبری دەڵێت: "حەوت وەزارەت ماون ھێشتا متمانە بە وەزیرەکانیان نەدراوە، یەکێک لەو وەزارەتانەی ھێشتا وەزیری نییە وەزارەتی نەوتە، بێگومان گرینگیی خۆی ھەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 178787

Your Comment

You are replying to: .
captcha