ناوچەی سەوزی بەغدا بە مووشەک کرایە ئامانج

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە مووشەک هێرش کرایە سەر خانوویێکی چۆڵ لە بەغدای پایتەختی عێراق.

کوردپرێس: بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 19-5-2020، دوو مووشەک لە ناوچەی سەوزی بەغدا، کەوتوونەتە خوارەوە.

کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکان تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە و تا ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لەو هێرشە رانەگەیاندووە.

شوێنی هەڵدانی مووشەکەکان کۆڵانی ئیدریسی لە شەقامی فەلەستینیی بەغدا بووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 178775

Your Comment

You are replying to: .
captcha