بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌باره‌ت به دۆخی ناوچه جێناکۆکه‌کان، به‌تایبه‌ت دۆخی ئه‌منی و خۆڕێکخسنهوه و جموجوڵی گرووپی تیرۆریستیی داعش، کێشه‌ی جووتیارانی کورد و سووتاندنی به‌روبومه‌کانیان، به‌رده‌وام بوونی سیاسه‌تی ته‌عریب، فراکسیۆنی گۆڕان نامه‌یێکی ڕه‌سمییان ئاڕاسته‌ی مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی عێراق کرد.
له نووسراوه‌که‌دا، فراکسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق داوا له‌سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌کات:
١. پلانی تۆکمه دابنرێ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرووپی تیرۆریستیی داعش و پاراستنی هاونیشتیمانیان و دروست کردنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی له نێوان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و کۆی مه‌نزوومه‌ی چه‌کداری و ئه‌منیی ئیتیحادی نه‌ک سه‌نگه‌ر لهیهکگرتنیان له هه‌ندێ ناوچه که هیچ کێشه‌ی ئه‌منیی تیانییه.
٢. دروست کردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی حکوومیی ماده‌ی ١٤٠ و به‌رده‌وام بوونی ڕێکاره‌کانی جێبه‌جێ کردنی ئه‌م ماده ده‌ستورییه.
٣. دروست کردنی خانه‌ی قه‌یران له هه‌موو قه‌زاکانی ناوچه جێناکۆکه‌کان بۆ پاراستنی به‌روبوومی جووتیاران و قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی زیانلێکه‌وتووه‌کان و به‌سزاگه‌یاندنی ئه‌وانه‌ی له ڕێی سووتاندنی گه‌نمی جووتیاران هه‌وڵی نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی ئیتنی و تایه‌فی ئه‌ده‌ن.
٤. ئاسایی کردنه‌وه‌ی دۆخی ئیداریی ناوچه جێناکۆکه‌کان و ئیداره‌دانی ئه‌م ناوچانه به شه‌راکه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌رجه‌م پێکهاته‌کان و هێنانه‌کایه‌ی هاوسه‌نگی له دامه‌زراندن سه‌رباری ڕه‌چاوکردنی پێوه‌ری لێهاتوویی.
٥. وه‌ستاندنی سیاسه‌تی ته‌عریب و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌کانی ڕژێمی پێشوو سه‌باره‌ت به ته‌عریب به‌تایبه‌ت کوژاندنه‌وه‌ی زه‌ویی کشتوکاڵیی جووتیارانی کورد و تورکمان یان گواستنه‌وه‌ی موڵکدارێتیی بۆ خه‌ڵکی پێکهاته‌کانی تر که له ناوچه‌کانی تری عێراقه‌وه هێنراون.
لە کۆتایی نامەکەدا هاتووە ماوه‌ته‌وه بڵێین ده‌بوو هه‌موو شه‌ڕه‌کانمان له به‌غدا له پێناوی قووت و مووچه‌ی خه‌ڵک و دۆخی هاونیشتیمانیانمان له ناوچه جێناکۆکه‌کان بووایه نه‌ک پێداگری له‌سه‌ر دانانی شه‌خس له پۆستی باڵا که به‌داخه‌وه تائێستا ئه‌م سیاسه‌ته چه‌وته به‌رده‌وامه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment