بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایدەگەیێنن فڕۆکەکانی سوپای ڕووسیا لە بنکەی ئاسمانیی حمیمیم-ەوە یارمەتی مرۆڤ دۆستانەیان بۆ قامیشلۆ ناردووە.
بەگوێرە زانیارییەکان ئەو یارمەتییانە بریتین لە خۆراک و خواردەمەنی پێویست و لە عەین عیسا و قامیشلۆ لەناو خەڵکدا دابەش دەکرێت.
شایانی باسە پێشتر ڕووسیا وەجبەیێکی هاوکاری بۆ قامیشلۆ ناردبووە بەڵام تەنها لە ناوچەکانی زێر کونترۆڵی حکوومەتی ناوەندیدا دابەش کرابوون. بەڵام ئەمجارەیان بەرپرسانی ڕووسی ڕایانگەیاندووە بە بێ هیچ جیاوازیێک لەنێو خەڵکدا دابەش دەکرێن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment