کوردپرێس:
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی له نووسینێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك نووسیوویه‌تی: "لامەرکەزیەتمان بۆ هەموو هەرێم دەوێ، یەکێتی لەسەردەمی شاخەوە بڕوای بە خۆ بەڕێوەبەری هەبوە نمونەش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گوندەکان بوو".
ئەو نوێنەرەی یەکێتییی نیشتمانیی کوردستاتن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی کوردستان باسی له‌وه‌شكردووه: حکومەتی هەرێم خاوەن سیستەمێکی شکستخواردوە. با هەموان ئیعتراف بکەین و هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەر بدەین خەڵک بەجدی دۆخی خراپەو حەقی زۆریان بەسەر هەمووانەوە هەیە.
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان ده‌شڵێت: "کێشە شەخسەکان نین بەڵکو خراپی بەڕێوەبردنە، ئێمە هەرێمێکی یەکگرتوی بەهێزمان ئەوێ، لامەرکەزیەتمان بۆ تەنیا شارێک ناوێ بۆ هەموو کوردستان‌مان دەوێ بۆ هەولێرو شەنگال و زاخۆ‌و هەڵەبجەش، چونکە خەڵکی یەک گرفت و یەک معانات و کێشەیان هەیە بەدەست نا شەفافی و بێرۆکراتیەتی حکوومەتی هەرێمەوە".
* لە شارپرێس وەرگیراوە
Your Comment