کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەمە 24ی گوڵانی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 37 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتە 1934 حاڵەت.
ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 137 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.
ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا بە گوێرەی ڕیزبەندیی شارەکانی پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:
سەقز 420 حاڵەت
سنە 543 حاڵەت
بانە 227 حاڵەت
قوروە 162 حاڵەت
دێولان 87 حاڵەت
مەریوان 113 حاڵەت
بیجاڕ 111 حاڵەت
دیواندەرە 147 حاڵەت
کامێران 98 حاڵەت
سەوڵاوا 26 حاڵەت
Your Comment