کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەممە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٠، فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری ئەنجوومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتی، لێدوانێکی بۆ بەشی کوردیی دەنگی ئەمریکا دابوو کە میدیاکانی سەر بە تاقمەکەی لاهوور جەنگیش بڵاویان کردووەتەوە و بانگەشەی ئەوەی کردووە کە گوایە پارتی بووەتە چەند باڵێک و هەمان ئەو دەردەی تووشبووە کە یەکێتی هەر لە دامەزرانیەوە تا ئەمڕۆش بەدەستیەوە دەناڵێنێت.
لە بەرامبەردا كرمانج عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند، ئەو قسانەی فەرید ئەسەسەرد لەبەر ئەوەیە کە ”لە دیدی خۆیان و حزبەکەیانەوە سه‌یری خه‌ڵكی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی پارتی له هێزه‌كانی دیكه جیا ده‌كاته‌وه، بوونی ئه‌و ناوه‌نده به‌هێزه‌ی سه‌ركردایه‌تییه كه له دهۆكەوە تا خانه‌قین بارزانی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات“.
ڕوونیشی کردەوە کە لە نێو پارتیدا باڵباڵێن نییە و کەس بیریشی لێ ناکاتەوە، ”ئەوەی فەرید ئەسەسەرد دیویەتی، خەونی حوشترە و پێش ئەویش زۆر کەس ئەو خەونەیان بینی و بەو خەونەوەش سەریان نایەوە“.
سەرکردەکەی پارتی جەختی کردەوە کە کورد پێویستی بە یەکگرتن و یەکڕیزی و یەک گوتاری هەیە، بە پێویستیشی زانی کە خه‌ڵكی كوردستان باری سووك بكرێت، نه‌ك له رووی ده‌روونییه‌وه ئازار بدرێت، بۆیه ”ده‌بێت به لۆژیک کار بکرێت، ئه‌و هێرشه ڕێکخراوەی له‌سه‌ر پارتی هەیە، ده‌زانین له‌كوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت“. ئەوەشی نەشاردەوە کە لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا، یەکێتی زەرەری لێ دەکات، هەروەک لە شەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە تا ئەمڕۆ هەمان کاری کردووە و هەر زەرەریشی لێ کردووە.
Your Comment