فواد حسێن متمانەی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە بەدەست ناهێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکی عێراق، رایاگەیاند: هەفتەی داهاتوو تەواوکردنی کابینەی حکوومەتەکەی مستەفا کازمی یەکلایی دەکرێتەوە و بەدووریشی زانی فواد حسێن، کاندیدی کورد بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە، لە پەرلەمان متمانەی پێ بدرێت.

بەپێی هەوای کوردپرێس، فازڵ فەتلاوی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سادقوون لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بە "سومەریەنیوز"ی راگەیاندووە: هەفتەی داهاتوو و بەر لە کۆتایی مانگی رەمەزان، کابینەی حکوومەتەکەی کازمی تەواو دەکرێت و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان و سەرۆک وەزیران لەوبارەیەوە بەردەوامن.

ناوبراو ئەوەشی خستۆتەڕوو "گفتوگۆ لەگەڵ کورد هەیە بەڵام ئەوان سوورن لەسەر کاندیدکردنی فواد حسێن بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ."

فەتلاوی ووتووشیەتی "چاوەڕێ ناکەین فواد حسێن بۆ وەزیری دارایی متمانە بەدەست بهێنێت، چوونکە هێزە سیاسییەکان رێککەوتن لەسەر ئەوەی هیچ کەسێکی کابینەی پێشو نەکرێتەوە بە وەزیر، هێزە سیاسییەکان بە کوردیان وتووە بەدیلێک بۆ فواد حسێن بدۆزنەوە."

پەرلەمانتارە عێراقیەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە وەزیری نەوت یەکلایی بۆتەوە کە بۆ کەسێکی خەڵکی پارێزگای بەسرە بێت، لەوبارەیەشەوە گفتوگۆ هەیە لەپێناو دیاری کردنی کەسێکی لێهاتوو بۆ وەزارەتەکە.

فەتلاوی هەروەها وتووشیەتی: چەند ناوێک بۆ هەر یەکە لەو دوو وەزارەتە پێشنیار کراون، دوای وتوێژ یەک کاندید بۆ هەریەکەیان هەڵدەبژێردرێت بۆ ئەوەی پێشکەشی پەرلەمان بکرێت بەمەبەستی دەنگ پێدانی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 178692

Your Comment

You are replying to: .
captcha