کوردپرێس:
ڕۆژی شەمە 20ی گوڵانی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 28 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتە 1823 حاڵەت.
ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 133 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.
ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا بە گوێرەی ڕیزبەندیی شارەکانی پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:
سەقز 403 حاڵەت
سنە 508 حاڵەت
بانە 218 حاڵەت
قوروە 149 حاڵەت
دیواندەرە 129 حاڵەت
مەریوان 110 حاڵەت
بیجاڕ 108 حاڵەت
دێولان 86 حاڵەت
کامێران 87 حاڵەت
سەوڵاوا 25 حاڵەت
Your Comment