بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا قارەمان کەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە "بەهیچ شێوەیێک هێزەکانی پێشمەرگە هیچ هێرشێکی مووشەکی یان هەر هێرشێکی دیکەیان بۆسەر هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای نەینەوا ئەنجام نەداوە".
ئەمەش لە حاڵێکدایە ڕۆژی شەممە، 24ـی نیسان 2021، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ میدیای عێراقی، موهەنەد عوقابی، بەرپرسی راگەیاندنی دەستەی حەشدی شەعبی لە عێراق، هێزەکانی پێشمەرگەی بە ئەنجامدەری هێرشە مووشەکییەکەی 15ی ئەم مانگە بۆ سەر هێزەکانیان لە مووسڵ تۆمەتبار کرد.
جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە لە وەڵامی قسەکانی ئەو بەرپرسەی حەشدی شەعبی رایگەیاند: "ئەو قسانەی ئەو بەرپرسەی حەشدی شەعبی رەتدەکەینەوە و هیچ بنەمایێکی راستی تێدا نییە."
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment