کوردپرێس:
سه‌رچاوه‌یێكی ئه‌منی به ماڵپەڕی خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 22ی نیسانی 2021 فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا چه‌ندجارێك هه‌ردوو گوندی "كه‌شان و كانیاتو"ی ناحیه‌ی باتیفایان له قه‌زای زاخۆی پارێزگای دهۆك بۆردومان كردووه، له‌ناو ناحیه‌كه‌ش ده‌نگی مووشه‌كه‌كان بیستراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بۆردومانه‌كه نزیكه‌ی 500 مه‌تر له گوندی كه‌شانه‌وه دوربوه و ترس و دڵه‌ڕاوكێی له‌لای هاوڵاتیانی گونده‌كه دروستكردوه، تا ئێستاش به‌هۆی به‌رده‌وامی بۆردومانه‌كه و سوڕانه‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانه‌وه زیانه‌كان نه‌زانراون.
بۆردومانه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه 14ی (شوبات/2)ی 2021 وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا كۆتاییهاتنی ئۆپراسیۆنی "چنگی هه‌ڵۆ-2"ـی بۆكردنه ئامانجی باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" له‌چیای گاره راگه‌یاند كه‌ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام بو.
له‌ناوه‌ڕاستی مانگی (حوزه‌یران/6)ی 2020ه‌وه، توركیا هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌چڕی ده‌ستپێكردوه و له تا ئێستاش به به‌رده‌وامی روبه‌ڕوبونه‌وه له‌نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و سوپای توركیا ڕوو ده‌دات.
Your Comment