لە پەرلەمانی کوردستان واژۆ بۆ بانگهێشت کردنی مەسروور بارزانی کۆ دەکرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا 42 واژۆیان به‌مه‌به‌ستی بانگهێشت کردنی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هەرێم کۆ کردوه‌ته‌وه‌.

کوردپرێس: سه‌رکۆ ئازاد گه‌ڵاڵی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ‌په‌رله‌مانی کوردستان به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند: تا ئێستا 42 واژۆ کۆکراوه‌ته‌وه‌ بۆ بانگهێشتی حکوومه‌ت و به‌تایبه‌ت مه‌سروور بارزانی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی په‌رله‌مان بکه‌ن تا لێربڕینی مووچه‌ نه‌مێنێت.

سه‌باره‌ت به‌ ئامانجی حکوومه‌تی هه‌رێم بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، سه‌رکۆ گه‌ڵاڵی دەڵێت: "هیچ ئاماژه‌یه‌ک نیه‌ له ‌حکوومه‌ته‌وه‌ که‌ لێبڕینی مووچه‌ که‌م بکاته‌وه‌ یاخود هه‌ر نه‌یهێڵێت.

ناوبراو دەشڵێت: به‌پێی مادده‌ی 11ی یاسای بودجه‌ش، ئه‌وله‌ویه‌تی پاره‌که‌ی به‌غدا ده‌بێت بۆ مووچه‌ بێت، ئه‌گه‌ر لێبڕین به‌رده‌وام بێت، جۆرێک له‌ ناپابه‌به‌ندبوونی حکوومه‌تی هه‌رێم ده‌رده‌خات به‌رامبه‌ر به‌ یاسای بودجه‌".

چواردەیی ئه‌م مانگه‌، له‌ نووسراوێکدا به‌ واژۆی 42 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کورستانی داواکرا، "پاڵپشت به‌ مادده‌ی 66 بڕگه‌ی یه‌که‌م له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی کوردستان، دانیشتنێکی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ ئاماده‌بوونی لایه‌نی په‌یوه‌ندار له‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ کردن له‌سه‌ر پرسی کۆتایی هێنان به‌ لێبڕینی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام بدرێت".

بڕیاریشه‌ ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م واژۆ کۆکراوه‌کان راده‌ستی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان بکرێت، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێ کردن و بڕیاردان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1698

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha