بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەکەدا جێگری نێرده‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ کاروباری سووریا، رایگه‌یاند پێویسته هه‌ردوو لایه‌نی کوردی ناکۆک له سووریا، بگه‌نه رێککه‌وتنی کۆتایی و هاوبه‌شی راسته‌قینه له هه‌موو بواره‌کانی ئیداره‌دانی خۆرهه‌ڵاتی فورات به‌دی بێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی کۆبوونه‌وه‌که، هه‌ردوولا، دوایین پێشهاتی سیاسی سووریا و دانووستانه‌کانی جنێڤ و روانگه‌ی ئه‌مریکایان بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا تاوتوێکرد.
هه‌روه‌ها باسیان له ئیداره‌دانی ناوچه‌کانی کوردستانی سووریا کرد، به تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌کانی سووریای دیموکراتن.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا لایه‌نی ئه‌مه‌ریکایی جه‌ختی کرده‌وه، پێویسته ئه‌نه‌که‌سه، به‌شدار بێت له ئیداره‌دانی دارایی و کارگێڕی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده و ئیداره‌ی ناوچه‌که دیموکراتیزه بکرێت.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا، ئه‌نه‌که‌سه دووپاتی کرده‌وه، پێویسته ژیانی سیاسی و سه‌قامگیری و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان و ره‌تکردنه‌وه‌ی گۆڕانی دیموگرافی و گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی رۆژ بکرێنه مه‌رج له پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی هاوسه‌نگی ئیداری له ناوچه‌کاندا.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment