کوردپرێس: ئەمڕۆ شەممە، ٩ى ئایارى ٢٠٢٠، حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئێوارەى دوێنێ هەینى، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و دان برولیێت، وەزیری وزەی ئەمەریکا، پەيوەندییێکی تەلەفۆنییان ئەنجام داوە و تێیدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کراوە و لێکەوتە ئابورییەکانی پەتای کۆرۆنا لە سەر هەرێمی کوردستان و عێراق و پێکهێنانى حکوومەتى نوێى عێراق تاوتوێ کراون.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی گیان لەدەست دانی ژمارەیێکی زۆری هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە بە هۆی کۆرۆناوە، هاوخەمی لە گەڵ خەڵکی ئەمریکا دەربڕیوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پەڕەپێدانی زیاتری وەبەرهێنانی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی لە بواری وزەدا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment