تەنها 25 تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ماون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند 11 توشبووی کۆرۆنا لە هەرێم چاک بوونەتەوە و هیچ حاڵەتێکی نوێی تووشبوون تۆمار نەکراوە و ئێستا تەنها 25 حاڵەتی تووشبون لە هەرێم هەیە.

کوردپرێس:

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە ڕاگەیەنراوی ژمارە 73ی خۆیدا ڕایگەیاند: لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ١٠٥٩ پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان ٣٥٩ هەولێر، ٣٨٣ سلێمانی، ٣١٥ دهۆك، . هەڵەبجە، ٠ ڕاپەڕین، ٢ سۆران.

تەندروستیی هەرێم ئەوەشی خستووەتە ڕوو: هیچ تووشبوویێكی نوێ لە هەرێمی كوردستان تۆمار نەكراوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە ٧٣

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. كەرەنتین

تاوەكو ئەوڕۆ ١٠١٠٤ هاووڵاتی “ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكان” كەڕەنتین كراون، لەئێستادا تەنها ١١٨٩ هاووڵاتی لە ٣٣ شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە؛ ٤١١ لە هەولێر، ١٥٩ لە سلێمانی، ٦١٨ لە دهۆك، ١ لە ڕاپەرین. وە ٨٩١٥ هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو كردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستكردنەوەی ئەوەی كە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا كە كۆی گشتیان ٢٦٤ هاووڵاتی بوو.

2. پشكنین

• لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا؛ ١٠٥٩ پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان؛ ٣٥٩ هەولێر، ٣٨٣ سلێمانی، ٣١٥ دهۆك، . هەلەبجە، ٠ ڕاپەرین، ٢ سۆران.

• دەرەنجام هیچ تووشبوویەكی نوێ لە هەرێمی كوردستان تۆمارنەكراوە.

• ١١ نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆیسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی چاكبوونەتەوە وەباری تەندروستیان تەواو جێگیرە.

• كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ٤٩٨٦٣ پشكنین بووە.

3. ئاماری گشتی

كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان ٣٩١ تووشبوو، لەنێویاندا ٥ مردن هەیە و ٣٦١ نەخۆش چاك بووەتەوە، وە ئێستا تەنها ٢٥ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

وەزارەتی تەندروستی

حكوومەتی هەرێمی كوردستان

٧ی ئایاری ٢٠٢٠

News Code 168651

Your Comment

You are replying to: .
captcha