عێراق لە مانگی نیساندا یەک ملیار و 499 ملوێن دۆلار داهاتی نەوتی دەست کەوتووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەپێی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە مانگی نیساندا ئەو وڵاتە زیاتر لە 103 ملوێن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە و کۆی داهاتی نەوتی عێراق لەو مانگەدا یەک ملیار و 423 ملوێن و 499 دۆلار بووە.

کوردپرێس:

ڕۆژی شەمە 2ی ئاداری 2020 وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه ‌كردووه‌، به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمپانیای سۆمۆ هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌مانگی نیساندا 103 ملیۆن و 144 هه‌زار و 911 به‌رمیل بووه‌.

هە بە گوێرەی ئامارەکانی سۆمۆ داهاتی مانگی ڕابردووی عێراق لە فرۆشتنی نەوتەکەی ملیارێك و 423 ملیۆن و 499 هه‌زار دۆلار بووه‌، له‌ كێڵگه‌كانی نه‌وتی باشووره‌وه‌ 100 ملیۆن و 532 هه‌زار و 427 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ كراوه‌، له‌ كێڵگه‌كانی كه‌ركوكیشه‌وه‌ له‌رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه‌ 2 ملیۆن و 287 هه‌زار و 165 به‌رمیل بووه‌، له‌ رێگه‌ی ئوردنیشه‌وه‌ 325 هه‌زار و 319 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه‌.

له‌ به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، كۆی گشتی هه‌نارده‌ی نه‌وت ڕۆژانه‌ 3 ملیۆن و 438 هه‌زار به‌رمیل بووه‌ و هه‌ر به‌رمیلێكیش به‌ 13 دۆلار و 80 سه‌نت فرۆشراوه‌.

وه‌زاره‌تی نه‌وت ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه‌، له‌ مانگی ئازاری رابردوودا هه‌نارده‌ی نه‌وت 3 ملیۆن و 390 به‌رمیلی ڕۆژانه‌ بووه‌ و داهاته‌كه‌شی نزیكه‌ی 3 ملیار دۆلار بووه‌، له‌كاتێكدا له‌ مانگی شوباتدا داهاتی نه‌وت 5 ملیار دۆلار بووه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 168575

Your Comment

You are replying to: .
captcha