به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمیی سووریا (سانا) بڵاوی کرده‌وه به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ی تهمووز 40 که‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌کانی سوه‌یدا کوژران و به لایه‌نی که‌مه‌وه 26یان چه‌کداری سه‌ر به هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی سووریا‌ن.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێ ته‌قینه‌وه له نێو بازاڕی سوه‌یدا له ڕێگه‌ی سێ خۆکوژه‌وه ئه‌نجام دران که پشتێنی بۆمبڕێژکراویان به‌ستبوو و چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یێکی دیکه‌ش له چه‌ند گوندێکی ده‌وروبه‌ری سوه‌یدا له ڕۆژهه‌ڵات و باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و پارێزگایه ئه‌نجام دراون.
هێزه‌کانی سه‌ر به حکوومه‌تی سووریا کۆنترۆڵی ته‌واوی پارێزگای سوه‌یدا ده‌که‌ن که ده‌که‌وێته باشووری سووریا و چه‌کدارانی داعش‌یش له ناوچه بیابانییه‌کانی نزیک ئه‌و پارێزگایه‌ن و ئه‌وان ناوه ناوه هێرش ده‌که‌نه سه‌ر هێزه‌کانی سه‌ر به حکوومه‌تی سووریا له‌و پارێزگایه.
ئه‌و هێرشه خۆکوژییانه‌ی ئه‌مڕۆ که به‌پێی روانگه‌ی سووری "له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه" ئه‌نجام دران به گه‌وره‌ترین هێرش داده‌نرێن له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا که له‌لایه‌ن داعشه‌وه ئه‌نجام درابن دوای ئه‌وه‌ی داعش زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له سووریا له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ئاژانسی فرانس پرێس، داعش له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مڕۆیدا توانیویه‌تی سێ گوند کۆنترۆڵ بکات له‌و نۆ گونده‌ی ده‌وروبه‌ری سوه‌یدا که ئه‌مڕۆ هێرشی کردوووه‌ته سه‌ریان.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment