عەمار حەکیم جەخت لەسەر چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لەگەڵ سەید عەممار حەكیم كۆبوونەوە و سەرۆکی ڕەوتی حیکمە جەختی لەسەر چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیداری نێوان شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لەگەڵ سەید عەممار حەكیم سەرۆکی دەوتی حیکمە، هەردوولا جەختیان لە پەیوەندییە مێژوییەكانی كورد و شیعە و گەیشتن بە رێككەوتنی هاوبەشی نێوان هەولێر و بەغدا كردەوە.

هەروەها لەو دیدرارەدا هەردوولا خەباتی هاوبەشی پێكهاتەكانی كورد و شیعەیان بیرهێنایەوە دژ بەدیكتاتۆرییەت و لەپێناو بەدیهێنانی عێراقێكی فرەڕەنگ و سەقامگیر، لای خۆیەوە عەممار حه‌كیم پشتیوانیی خۆی دەربڕی بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا، قوباد تاڵەبانی، سه‌رۆكی شانده‌كه‌ ستایشی هەڵوێستی مێژووی بنەماڵەی حەكیم و تیڕوانینی رەوتی حیكمەی كرد بەرامبەر هەرێمی كوردستان.

لە گفتوگۆكاندا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی ئاڵوگۆڕی پەیوەندی و زانیاری لەماوەی داهاتوودا لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرکردنی سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی ناوەندی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168537

Your Comment

You are replying to: .
captcha