مسته‌فا سه‌لیمی نه‌هاتۆته‌ هه‌رێمی کوردستان‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بەگوێرە بەدواداچوونەکان دەرکەوت کە مستەفا سەلیمی داخڵی خاکی هەرێمی کوردستان نەبووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی کەیسی رادەست کردنەوەی مستەفا سەلیمی، بە وڵاتی ئێران روونکردنەوەی دا و رایگەیاند: "ئەو بەڕەگەز هاوڵاتی ئێرانە، لەزیندانی سەقز هەڵاتووە، لەسەر ئەو بابەتە چەند تۆمەتێک ئاڕاستەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرابوو، وەڵامی ئێمە بۆ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان زۆر ڕوون و ئاشکرابوو.

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەکان روونی کردەوە: بەپێی بەدواداچوونی ئاسایشی سلێمانی و بەیاننامەی ئاسایشی سلێمانی و هەروەها بە دواداچوونی خۆیشم دەرکەوتووە ناوی مستەفا سەلیمی لە هیچ یەک لە خاڵەکانی پشکنین تۆمار نەکراوە و داواکارییەکیش نەبووە بۆ گرتنی ناوبراو و لە هیچ لێکۆڵینەوەیێک کە بە دواداچوونی بۆ کراوە ناوی نەبووە لە شوێنی حیجزکردن یان گرتن نەبووە.

زێباری لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا وتیشی "حکوومەت ناتوانێت لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەنگاوی جدی بنێت، هەنگاوی جدی بۆ ڕای گشتی هەیە، بەڵام بۆ کاری کارگێڕی و کاری ئەمنی و وەڵامی نێودەوڵەتی ئێمە دەبێت پشت بە بەشی فەرمی پرۆسەکە بگرین".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168503

Your Comment

You are replying to: .
captcha