بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ئاماژەی بەوەش کرد، سەرەڕای ئەوەی ساڵی رابردوو بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە داهاتی دەروازەکان کەمی کرد، بەڵام لەو ماوەیەشدا لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە بەتێكڕا بۆ 1090000بارهەڵگر هاتوچۆی کردووە، 400-500 دۆلاریش لەهەر بارهەڵگرێک بەناوی باج وەرگیراوە کەزۆرینە و بەڕێژەی 80% ئەو پارەیە بۆ کۆمپانیاکان بووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێداچوونەوە بەکاری کۆمپانیاکان لە دەروازە سنوورییەکان بکات، چوونکە ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت گەندەڵی رێکخراوە و حکوومەت خۆی دەتوانێت لە رێگەی دامەزراوەکانی ئەو باج و رسووماتانەی کۆمپانیاکان وەری دەگرن و 20% رادەستی حکوومەت دەکەن، دەتوانێت خۆی سەرپەرشتی بکات و داهات چەند بەرامبەر بەرز بکاتەوە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment