به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 24ی ته‌مموزی 2018 محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له توویتێکدا وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌مریکای دایه‌وه و له به‌شێک له نووسینه‌که‌یدا به پیتی گه‌وره نووسیویه‌تی "ئاگادار بن" وه‌كوو ئه‌وه‌ی دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر تره‌مپ له توویتێكدا به ڕۆحانی گوتبووی ئاگادار بن.
ڕۆژی 23ی ته‌مووز دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا ڕای‌گه‌یاند: "تاران سه‌رکێشی ده‌کات به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌ند سزایێک که له مێژوودا که‌م وێنه بوووه، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له هه‌ڕه‌شه‌کردن له ئێران".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی تره‌مپه‌وه ده‌ڵێت: "سه‌رسام نه‌بووین به‌و پیته گه‌وره‌یه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانت پێ بڵاو کردوه‌ته‌وه. ئێرانییه‌کان ماوه‌ی 40 ساڵه گوێبیستی هه‌ڕه‌شه ده‌بن و ئه‌وا ئێمه هه‌زاران ساڵه ماوین و شایه‌تی ڕووخانی چه‌ندین ئیمپراتۆرییه‌ت بووین، له نێویشیاندا ئیمپراتۆرییه‌که‌ی خۆمان که فراوانییه‌که‌ی له ته‌مه‌نی هه‌ندێک ده‌وڵه‌تیش زیاتر بوووه".
زه‌ریف هاوشێوه‌ی تره‌مپ له توویته‌که‌یدا به پیتی گه‌وره نوسیوویه‌تی: "ئاگادار بن"، ئه‌وه‌ش هه‌مان ئه‌و ده‌ربڕینه‌یه که تره‌مپ به‌کاری هێنا.
هه‌ڕه‌شه‌که‌ی تره‌مپ دوای چه‌ند کاتژمێرێک له وته‌کانی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رکۆماری ئێران هات که وتی "شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ ئێران دایکی هه‌موو شه‌ڕه‌کانه".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment