لۆمۆند دیپلۆماتیک له‌مه‌ودا به‌ زمانی کوردییش بڵاو ده‌بێته‌وه‌

بەشی جیهان- رۆژنامەی لۆمۆند دیپلۆماتیک، رۆژنامەیێکی فەڕەنسیە و لە سەرتاسەری جیهاندا ناسراوە، لە ساڵی 1954ەوە دامەزراوە و بە 32 زمانی جیاواز لە وڵاتانی جیهان دەردەچێت.

کوردپرێس: لە ساڵی 2009ـەوە ئەو رۆژنامەیە بە زمانی کوردی و هەردوو زاراوەی سۆرانی و کرمانجی بڵاوکرایەوە و 48 ژمارەی لێدەرچوو، دواتر لە ساڵی 2014 وەستا، بەڵام ئەمساڵ لە مانگی ئادار لە ڕێگەی ئینتەرنێت و دیجیتاڵەوە جارێکی دیکە بە زمانی کوردی دەستی بە بڵاوکردنەوە کردەوە، پلان هەیە بە چاپی کاغەزیش لە ئەورووپا بڵاو بکرێتەوە.

یادۆ جوان، وەک رۆژنامەنووس لە لۆمۆندی کوردی کاردەکات، بە کوردستان24ی رایگەیاندووە: "سیستمی ئەو رۆژنامەیە وایە کە سەدی 80ی وتارەکانی رۆژنامە فەڕەنسیەکە وەردەگێڕدرێنە سەر زمانی کوردی و سەدا بیستی رۆژنامەکەش تەرخان دەکرێت بۆ هەواڵ و شرۆڤەکانی نووسەر و رۆژنامەنووسانی کورد و ڕەوشی کوردستان".

لۆمۆند دیپلۆماتیک مانگانە دەردەچێت و لە لایەن سەرمایەدارێکی کورد وەک خزمەت کردن بە زمان و کولتووری کوردی پشتیوانی دەکرێت، وەک سەرەتاش تەنها بە زمانی کرمانجی بڵاو دەکرێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168489

Your Comment

You are replying to: .
captcha