وەزارەتی بەرگریی تورکیا: پێکدادانی نێوان سوپای تورکیا و YPG ڕووی دا

بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند پێکدادان لە نێوان کۆماندۆکانی سوپای تورکیا و هێزەکانی YPG لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی تورکیا لەو بەشەدا کە ئوپەراسیۆنی کانیی ئاشتی جێبەجێ دەکرێت ڕووی داوە.

کوردپرێس:

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەیێکدا ئیدعای ئەوەی کردووە کە هێزەکانی پاراستنی گەل YPG دزەیان کردۆتە ناوچەی ژێردەسەڵاتی تورکیا ئەوەش لەو بەشەی خاکی سووریا کە ئوپەراسیۆنی کانیی ئاشتی ئەنجام دەدرێت.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا نووسراوە: پاش ئەوەی ژمارەیێک لە هێزەکانی YPG هەوڵی ئەوەیان دا دزە بکەنە ناوچەی ژێردەسەڵاتی تورکیا لە خۆرهەڵاتی ڕووباری فورات، هێزەکانی سوپای تورکیا بەرپەرچی یەپەگەیان دایەوە و پێکدادان لە نێوان دوو لایەندا ڕووی دا.

بە گوێرەی نووسراوی ئاژانسی هەواڵی CNN TURK لە بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئەوەش زیاد کراوە: هێزەکانی کۆماندۆی سوپای تورکیا لە ئوپەراسیۆنێکدا کە دژی یەپەگە ئەنجامیان دا هەوڵی دزەکردنی یەپەگەیان سڕ کرد و توانییان پاشەکشە بە یەپەگە بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 168478

Your Comment

You are replying to: .
captcha