کوردپرێس:
ڕۆژی شەمە 6ی گوڵانی 1399 محەمەد کەریمیان سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی ئیلام لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند بە خۆشحاڵییەوە لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا هیچ حاڵەتێکی مردن بە کۆرۆنا لە ئیلام تۆمار نەکراوە.
کەریمیان گوتیشی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 10 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگایئیلام تۆمار کراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بەو ڤایرۆسە گەیشتە 463 حاڵەت.
ناوبراو حاڵەتە نوێکانی تووشبووانی بە گوێرەی شارەکان لە پارێزگای ئیلام ئاشکرا کرد و بەم شێوەیەی خوارەوە ئامارەکەی ڕوون کردەوە:
ئیلام: 5 حاڵەت
ئابدانان: 2 حاڵەت
دەڕەشار: 1 حاڵەت
سیروان: 1 حاڵەت
چەرداوڵ: 1 حاڵەت
سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی ئیلام ئەوەشی ڕوون کردەوە کە تا ئەم کاتە 57 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای ئیلام لە ژێر چاودێریدان و کۆی 284 نەخۆشی تووشبووی کۆرۆنا دۆخی تەندروستییان جێگیر بووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment