ئەردۆغان و مێرکێل پەيوەندييێكى تەلەفۆنييان ئەنجام دا

بەشی تورکیا- سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيیب ئەردۆغان پەيوەندييێكى تەلەفۆنیى لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکێل ئەنجام دا.

کوردپرێس: بەگوێرەى ئەو روون كردنەوەى كە لە سەرۆكايەتى فەرمانگەى پەيوەندييەكان سەر بە سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا بڵاو كراوەتەوە، لە ميانى پەيوەندييە تەلەفۆنییەكەدا، ئەردۆغان و مێرکێل تاوتوێى هەماهەنگیی لە بەرەنگاربوونەوەى پەتاى ڤايرۆسى كۆرۆنا، پەيوەندى دووقۆڵى و دوايين پێشهاتەكانى ناوچەكەیان كرد.

هەردوو لایەنەکە گفتوگۆیان کردووە لەسەر بەردەوامي دان بە هەماهەنگى و پێكەوە كاركردن لە بابەتەكانى ناوچەكە و پەيوەندييە دوو قۆڵييەكان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168467

Your Comment

You are replying to: .
captcha