کوردپرێس:
بەهۆی دواکەوتنی دابەش کردنی مووچە، کە تا ئێستا مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵ دابەش نەکراوە، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ژمارەیێک لە مامۆستا و فەرمانبەر و مووچەخۆر و هاووڵاتیان بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە دۆخی ژیان و خستنەڕووی داواکارییەکانیان لە شەقامی سالم لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوا لە سلێمانی گردبوونەوە.
بەشداربووانی گردبوونەوەکە داواکانیان لەڕاگەیەندراوێکدا گەڵاڵە کردووە و داوا دەکەن بەدواداچوونی ورد بۆ جێبەجێ کردنی داواکارییەکانیان بکرێت.
ڕاشیانگەیاندووە ئەگەر گوێیان لێنەگیرێت مان دەگرن و خێمە هەڵدەدەن تا ئەوکاتەی حکوومەت دەچێت بە دەم داواکارییەکانیانەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment