لە سلێمانی ژمارەیێک لە فەرمانبەران و مووچەخۆران گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجام دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژمارەیێک لە فەرمانبەران و مووچەخۆران بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە دواکەوتنی مووچەکانیان و باشترکردنی هەموو سێکتەرەکانی ژیان لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی گردبوونەوە.

کوردپرێس:

بەهۆی دواکەوتنی دابەش کردنی مووچە، کە تا ئێستا مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵ دابەش نەکراوە، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ژمارەیێک لە مامۆستا و فەرمانبەر و مووچەخۆر و هاووڵاتیان بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە دۆخی ژیان و خستنەڕووی داواکارییەکانیان لە شەقامی سالم لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوا لە سلێمانی گردبوونەوە.

بەشداربووانی گردبوونەوەکە داواکانیان لەڕاگەیەندراوێکدا گەڵاڵە کردووە و داوا دەکەن بەدواداچوونی ورد بۆ جێبەجێ کردنی داواکارییەکانیان بکرێت.

ڕاشیانگەیاندووە ئەگەر گوێیان لێنەگیرێت مان دەگرن و خێمە هەڵدەدەن تا ئەوکاتەی حکوومەت دەچێت بە دەم داواکارییەکانیانەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168447

Your Comment

You are replying to: .
captcha