بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکووری سووریا ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ درێژدەکاتەوە

بەشی سووریا- ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا رایگەیاند، بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا بڕیار دراوە ماوەی قەدەغەی هاتوچۆی بۆ 10 رۆژی دیکە درێژ بکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ تاوەکوو 1ی ئایار درێژ کراوەتەوە و لەو ماوەیەشدا کارئاسانی بۆ هاتوچۆ و کردنەوەی ئەو دووکانانە دەکرێت کە بۆ ژیانی رۆژانەی خەڵک پێویستن.

ئەوەش هاتووە، هەروەها لەو ماوەیەدا کارئاسانی بۆ کردنەوەی بازاری ئاڵوگۆڕی دراو، کارکردنی کرێکاران لە ناوچەکانی پێشەسازی، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی خۆراک و ئۆتۆمبێلی تایبەت بە کەرتی کشتوکاڵی دەکرێت.

ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لە بڕەیاکەدا باسی لەوەش کردووە، پێویست دەکات هەموو ئەو لایەنانەی کار ئاسانییان بۆ کراوە پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و لەکاتی کارکردندا دەستکێش و دەمامک بەکاربهێنن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168439

Your Comment

You are replying to: .
captcha