تەندروستی جیهانی ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە سووریا ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ناکات

بەشی سووریا- کۆمیتەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکووری سووریا ئاماژە بە پشت ڕاست کردنەوەی گیان لەدەست دانی یەک کەس بەهۆی کۆرۆناوە دەکات و دەڵێت ئەو کەیسە لەلایەن تەندروستی جیهانییەوە شاردراوەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیدارەی کوردستانی سووریا پشتراستی گیان لەدەست دانی یەکەم کەسی بەڤایرۆسی کۆرۆنا کردەوە و رایگەیاند: رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆکاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەیە لەناوچەکانیان، ئەوەش بەبۆنەی خەمساردی و شادنەوەی کەیسێکی لەو شێوەیە.

ئیدارەی خۆسەری لەبەیاننامەیێکدا رایگەیاند رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندووە، پیاوێکی تەمەن 53 ساڵ بەڤایرۆسی کۆرۆنا مردووە، ئەوەش لەنەخۆشخانەی نیشتمانی لە شاری قامیشلی.

بەپێی رێکخراوەکە، ئەو پیاوە لە 22 مارس خراوەتە نەخۆشخانەیێکی تایبەت ‌و لە 27 مارس رەوانەی نەخۆشخانەی نیشتمانی قامیشلی کراوە و لە 2 ئەپرێڵ مردووە.

ئیدارەی خۆسەری ئەوەی راگەیاندووە، دەبێت رێکخراوی تەندروستی بەرپرسیاری ئەو زانیارییانە هەڵبگرێت، چوونکە ئەو نەخۆشخانەیە لەژێر دەسەڵاتی ئەوان نییە لە قامشلی ‌و سەر بە حکوومەتی دیمەشقە.

تا رۆژی هەینی 33 حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سوریا لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانی راگەیەنراوە، کە دوو لەو کەسانە مردوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168408

Your Comment

You are replying to: .
captcha