حزبە کوردستانییەکانی سووریا داوایێک ئاراستەی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن

بەشی سووریا- حزبەکانی کوردستانی سووریا لە بەیاننامەیێکدا داوای ڕێگاچارەیێک لە سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی.

"محەمەد عەمۆ" ئەندامی نووسینگەی حزبە کوردستانییەکانی سووریا لەمبارەوە بە کوردپرێس-ی ڕاگەیاند: 25 حیزب و گرووپ لە حزبە کوردییەکانی سووریا لە بەیاننامەیێکی هاوبەشدا داوایان لە سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان کردووە گرژییەکان کەم بکەنەوە و ڕێگاچارەیێکی برایانە بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی گشتی و خۆبەدوور گرتن لە بەرژەوەندیی حزبی بدۆزنەوە.

لە بەیاننامەکەدا ڕاگەیێندراوە کە ئەم ناکۆکییانە بە ئاوڕدانەوە لە تەنگەژەکانی ناوچەکە و خۆڕێکخستنەوەی داعش و تەشەنەی کۆرۆنا، مومکینە پاشهاتی جیدیی ئابووریی و تەدروستی بۆ هەرێمی کوردستان ببێت بۆیە زەروورە کە لایەنەکان بەدوای ڕێگایێکەوە بن بۆ کۆتایی هێنان بە گرژییەکانی نێوانیان.

لە بەیاننامەکەدا هەروەها هاتووە گرژییەکان پاشهاتی مەترسیداری بۆ هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەبێت بۆیەش خەڵک و میدیاکان دەتوانن دەورێکی ئەرێنییان لە دابەزاندنی ناکۆکییەکاندا ببێت.

شایانی باسە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کێشە و ناکۆکی کەوتۆتە نێوان دوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان ئەوەش لەسەر جێگیر بوونی هێزی پێشمەرگە لە ناوچەی زینی وەرتێ.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168399

Your Comment

You are replying to: .
captcha