تورکیا دیسان هێرشی کردە سەر بارەگاکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکەکانى تورکیا بۆردومانى بنکە و بارەگاکانى پەکەکەیان لە زینی وەرتێ کرد کە دەکەوێتە 100 کیلۆمەتریی شاری هەولێر و نزیکە لە بارەگاکانی پێشمەرگەی یەکێتی و پارتی.

کوردپرێس:

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی خەڵک لە هەرێمی کوردستان كاتژمێر 11 شەوی چوارشەمە 14ی ئەیپرێڵی 2020 دوو فڕۆكەی جەنگیی سوپای توركیا بە چڕی بۆردوومانی ناوچەكانی زینی وەرتێیان کردووە لە دیوی شارەدێی سەركەپكانەوە.

بەپێی زانیارییەكان، لەنزیك ئەم ناوچەیەی كە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردوومانی دەكەن هێزێكی ٧٠ی یەكێتی و فەوجێكی لیوای ٧ی هاوبەشی پێشمەرگەی لێیە.

پاش بۆردومانەکەش فڕۆكەی سیخوڕی و جەنگی بە ئاسمانی قەندیل و وەرتێ و باڵەكایەتیدا سووڕاونەتەوە.

هەروەها سەرچاوەیێک لەهێزەکانى ٧٠ى یەکێتیی نیشتیمانیى کوردستان لە زینى وەرتێ بە شارپرێسى وتووە، ئەمشەو چەند فرۆکەیێکى تورکیا بۆردومانى زینی وەرتێیان کردووە و بنکەو بارەگاکانى پەکەکەیان کردووەتە ئامانج.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەى بەوەش کرد، بۆردومانەکە چەند کیلۆمەترێک لەسەروو بارەگاکانى ئەوان و هێزەکانى ٨٠ى پارتییەوە بووە و بنکە و بارەگاکانى پەکەکە کراونەتە ئامانج.

بەوتەى سەرچاوەکە بەهۆى بۆردومانەکەوە کەس نەچوونەتە شوێنى بۆردومانەکە بۆ ئەوەى بزانرێت زیانەکانى چیبوون.

لەماوەى دوو هەفتەى رابردوودا بنکەیێکى گەریلاکانى پەکەکە لە زینى وەرتێ و لەسەرو دوو بارەگاى هێزەکانى پیشمەرگەى ٧٠ و ٨٠ جێگیر کراون ئەوەش دواى ئەوەى کە پارتى و یەکێتى لەو سنورە دوو بارەگایان بەرامبەر یەکتر دامەزراندووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 168368

Your Comment

You are replying to: .
captcha