بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق راگەیاندوووە، ئۆپراسیۆنەکە به پاڵپشتیی هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانان، له نزیک گوندی وادی ئه‌لشای له باشووری که‌رکووک کراوەتەسەر چەکدارانى داعش و هەروەها رووبه‌ڕووبوونه‌وه به چه‌کی سووک روویداوه.
هەروەهاباسی له‌وه‌ش کردووە، له‌م دواییانه‌دا هێرش بۆ سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق له مووسڵ، ئه‌نبار، سه‌ڵاحه‌ددین و دیالە به‌تایبه‌تیش که‌رکووک رووی له زیادبوون کردووه.
ئەوەش لەکاتێکدایە، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دوو ساڵ تێپه‌ڕیوە به‌سه‌ر کۆتایی هاتنى رێکخراوى داعش لە عێراق، به‌ڵام له گونده‌کانى ئه‌و پارێزگایانه‌ی پێشتر به ده‌ست رێکخراوه‌که‌وه بووه، داعش به‌رده‌وام هێرش ئه‌نجام ده‌دات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment