پەیمانگای سیاسەتی نێودەوڵەتی: ئەمریکا بۆ قازانجی خۆی هاوپەیمانییەکەی لەگەڵ کوردی عێراق بەهێز دەکات

بەشی جیهان- توێژەرێکی پەیمانگای سیاسەتی نێودەوڵەتی لە شرۆڤەیێکدا تیشکی خستۆتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق و دەڵێت واشەنتن نیازیەتی بۆ دەستەبەرکردنی قازانجەکانی خۆی گرێی هاوپەیمانێتیی لەگەڵ کوردی ئەو وڵاتە توندوتۆڵتر ببەستێت.

کوردپرێس:

مەتیو هوو توێژەی پەیمانگای سیاسەتی نێودەوڵەتی لە شرۆڤەیێکدا تیشکی خستۆتە سەر جموجووڵی ئەم دوایییەی ئەمریکا لە عێراق و دامەزراندنی سیستەمی مووشەکیی پاتریۆت لە هەرێمی کوردستان و دەڵێت ئەم ڕەفتارەی ئەمریکا لە پێناو خۆنزیک کردنەوە لە کوردەکان و سونەکانی عێراقە و مەبەستی ئەمریکاش لەم کارەی ئەوەیە دووبەرەکی بخاتە نێو پێکهاتەکانی عێراق و لە ئەنجامدا بەرنامە و پلانی خۆی لەو وڵاتە جێبەجێ بکات.

ئەو توێژەرە دیمانەیێکی لەگەڵ ماڵپەڕی ئەمریکیی ئانی وار کردووە و لە گفتوگۆکەیدا دەڵێت ئەوەی کە ئەمریکا جموجووڵی سەربازیی لە عێراق زیاد کردووە بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییەکانی خۆیەتی بەڵام لە هەمان کاتدا واشەنتن لەنێوخۆوە گیرۆدە و سەرقاڵە بە قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەم کاتەدا ناتوانێت لە عێراق ئەوەندە نمایشی سەربازی بکات.

ناوبراو بە دووری نازانێت ئەمریکا لە پێناو پێشخستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی کارتی کوردەکان بەکار بهێنێت و هانی کورد بدات بۆ پێش خستنی بەرژەوەندیی خۆی.

توتێژەرەکەی پەیمانگای سیاسەتی نێودەوڵەتی جەختیشی کردەوە کە ئەمریکا نیازیەتی بە هەر شێوەیێک بۆی بلوێت سەروەری و دەسەڵاتی سیاسی لە عێراق کەم تین بکات. بۆ نموونە لە ڕێگای کوردەکانەوە هەندێک مەبەست و نیازی خۆی لە پەرلەمان جێبەجێ بکات و بە گشتی هەوڵ دەدات پێگەی پەرلەمانی عێراق لاواز بکات.

مەتیو هوو هەندێک لە جموجووڵەکانی ئەمریکا لە عێراق بە پێشێل کردنی سەروەریی ئەو وڵاتە ناو دەبات بەڵام لە هەمان کاتدا جەختیش دەکاتەوە کە ئەم بابەتانە لە ڕوانگەی بەرپرسانی واشەنتن بە دیموکرات و کۆماریخوازیشەوە بەهەند وەرناگیرێن و دەوڵەتی ئەمریکا بۆ پارێزگاری کردن لە دەسەڵاتی خۆی لە جیهان کۆ لە هیچ بەرنامە و ڕەفتارێک ناکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 168354

Your Comment

You are replying to: .
captcha