بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی موفتی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی بەغداد ئەلیومدا ڕایگەیاند: بە چەشنێک نیگەرانی لە پەسەند کردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم دواییە لە کەرکووک هەیە و پەسەند کردنی ئەنجامەکان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی شڵەژاوی و تێکدانی باری ئەمنیی کەرکووک و دووپات بوونەوەی سناریۆی ساڵی 2014 لە مووسڵ.
عەلی موفتی دەڵێت: ئەنجامی ژماردنەوە دەستییەکان نیشان دەدات کە ساختەکاریی گەورە لە ئەنجامی هەڵبژاردندا کراوە و دەبێت داخوازیی دانیشتوانی کەرکووک بۆ ژماردنەوەی دەستیی هەموو دەنگەکانە جێبەجێ بکرێت.
ناوبراو وتیشی: دانیشتوانی کەرکووک ئێستا خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان ئامادە کردووە، لە ئەگەری پەسەند کردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment