پەسەند کردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دۆخی ئەمنیی کەرکووک تێکدەدات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژ پارتی تورکمان ئیلی دەڵێت نیگەرانم لە ئەگەری دووپات بوونەوەی سناریۆی ساڵی 2014-ی مووسڵ لە کەرکووک.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی موفتی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی بەغداد ئەلیومدا ڕایگەیاند: بە چەشنێک نیگەرانی لە پەسەند کردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم دواییە لە کەرکووک هەیە و پەسەند کردنی ئەنجامەکان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی شڵەژاوی و تێکدانی باری ئەمنیی کەرکووک و دووپات بوونەوەی سناریۆی ساڵی 2014 لە مووسڵ.

عەلی موفتی دەڵێت: ئەنجامی ژماردنەوە دەستییەکان نیشان دەدات کە ساختەکاریی گەورە لە ئەنجامی هەڵبژاردندا کراوە و دەبێت داخوازیی دانیشتوانی کەرکووک بۆ ژماردنەوەی دەستیی هەموو دەنگەکانە جێبەجێ بکرێت.

ناوبراو وتیشی: دانیشتوانی کەرکووک ئێستا خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان ئامادە کردووە، لە ئەگەری پەسەند کردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16835

Your Comment

You are replying to: .
captcha