بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەرلەمانتاری ئەمریکی لیندسی گراهام کە دوو حەفتە پێش ئێستا سەردانی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریای کردبوو ئەمڕۆ لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنیی CBSدا جەختی کردەوە: پێویستە ئەمریکا هێزەکانی لە سووریا نەکشێنێتەوە.
گراهام دەڵێت ئەمریکا دەبێت بەرگریی لە کوردەکان بکات کە یارمەتیی ئەو وڵاتەیان داوە بۆ شەڕی داعش. ناوبراو وتیشی کوردەکان بوون بەهۆی ئەوەی کە ناوچەکە دابەش نەکرێت و متمانەیان دروست کرد کە چیدی داعش ناتوانێت بێتەوە بۆ سووریا و عێراق.
لیندسی گراهام لە سەردانەکەی دوو حەفتە پێشیدا بۆ سووریا، تورکیا و عێراق جەختی کرد لەسەر درێژەدان بە پشتگیرییەکانی ئەمریکا لە کوردانی سووریا و لەبارەی هەڕەشەکەی ئەردۆغان سەبارەت بە گرنگایەتیی چوونەدەرەوەی هێزە کوردەکان لە باکووری سووریا، وتبووی کوردەکان 20 کیلۆمەتر لە مەنبەج دوور کەوتوونەتەوە کە ئەوەش بەسە.
ناوبراو وتیشی: سەرۆک کۆمار واز لە هاوپەیمانە کوردەکانمان ناهێنێت کە ڕۆڵێکی گرینگیان لە شکستی داعشدا بووە و مۆڵەت نادات نەیارانمان بەسەریاندا زاڵ ببن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment