عەبادی و مەعسووم ڕێچکەی هەڵبژاردنی ئاشتییانەیان بە لاڕێدا برد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتوویەتی سەرۆکوەزیران و سەرکۆماری عێراق بە دەرکردنی بەیاننامە و ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە یاسای خانەنشینیی نوێنەرەکان هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراقیان بەلاڕێدا بردووە.

کوردپرێس:

یۆنادم کنا لەو بارەیەوە بە ماڵپەڕی هەواڵی مەعلوومەی عێراقی وتووە حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیران و فواد مەعسووم سەرکۆماری عێراق بە دەرکردنی بەیاننامە و ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە یاسای خانەنشینیی نوێنەرەکان، خزمەتگوزاریی دەزگای حکوومیی عێراق و هەڵبژاردنی پەڕلەمانی ئەو وڵاتەیان بەلاڕێدا بردووە.

ناوبراو زیادی دەکات: دەوڵەتی فیدراڵی عێراق ئەو بەیاننامە و یاسای خانەنشینییەی پەڕلەمانتران بەکار دەهێنێت بۆ فشارخستنە سەر خۆپیشاندەران و ڕێگری کردن لە بەئەنجام گەیشتنی داواکارییەکانی ناڕازییان بۆ ڕەخساندنی هەلی کار و پێدانی خزمەتگوزاری.

News Code 16793

Your Comment

You are replying to: .
captcha