کوردپرێس- سه‌نته‌ری بوومه‌له‌رزه‌زانیی جیۆفیزیکی زانکۆی تاران ڕایگه‌یاند: کاتژمێر 9:37 خوله‌کی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 22ی تهمووز بوومه‌له‌رزه‌یێک به گۆڕی 5.7 به‌پێی پله‌ی ڕیخته‌ر له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی "رویدر"ی هورموزگان ڕووی دا.
هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یێندراوی سه‌نته‌ری بوومه‌له‌رزه‌زانیی زانکۆی تاران چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌که ناوچه‌ی "رویدر" و له قووڵاییی 8 کیلۆمه‌تریی زه‌ویدا ڕووی داوه و پانتایی جوگرافیاییی بوومه‌له‌رزه‌که 27.622 و درێژیی جوگرافیاییشی 54.960 بوووه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ کاتژمێر 9:34 پاشلهرزهیێک به گۆڕی 4.7 هه‌مان ناوچه‌ی هه‌ژاندوووه به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌واڵێک له‌باره‌ی زیانه‌کانی بوومه‌له‌رزه‌که بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment