کوردپرێس:
ماڵپەڕی گازتە دیوار لە هەواڵێکدا ئاماژەی بە ڕووخاندنی باڵەخانەی ناوەندی فەرهەنگی و هونەریی Mem û Zîn کردووە و دەنووسێت دیواری ئەو بینایە کە ناوەندێکی هونەری و فەرهەنگی بوو و ناوەکەی لە بەرهەمێکی ئەحمەدی خانی نووسەر و شاعیری ناوداری کورد وەرگیرابوو پاش ڕاگەیاندنی کاتی قەددەغەی هاتوچۆ تێک دراوە.
ناوەندی فەرهەنگی و هونەریی مەم و زین ساڵی 2004 دەستی بە کار کردووە و بۆ ماوەیێکی درێژ لە بواری مۆسیقا و هەڵپەڕکێ و شانۆدا خزمەتگوزاریی فێرکاریی پێشکەشی فێرخوازان و لایەنگرانی فەرهەنگ و هونەری دەکرد و دوو گرووپی مۆسیقای Koma Meyaser و Koma Sorxwîn لە دڵی ئەو ناوەندە فەرهەنگی و هونەرییەوە سەریان هەڵدا.
Your Comment