حکوومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق نەیانتوانیوە داخوازییەکانی خەڵک دابین بکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ھادی عامری سەرۆكی ھاوپەیمانیی فەتح دەڵێت: حكوومەتە یەک لە دوای یەكەكانی عێراق نەیانتوانیوە خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی عێراق دابین بكەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە گوتارێكی تەلەفزیۆنیدا، ھادی عامری سەرۆكی ھاوپەیمانیی فەتح رایگەیاند: "حكوومەتە یەک لە دوای یەكەكانی عێراق نەیانتوانیوە خۆشگوزەرانی بۆ خەڵک دابین بكەن و درێژەی دا: لە ماوەیێكی كورتدا گەلی عێراق دوو پەیامی بەھێزیدا، یەكەمیان بە بایكۆت كردنی ھەڵبژاردنەكان و دووەمیان بە خۆپیشاندانەكانی ئەمجارە".

ھادی عامری كە سەركردەشە لە حەشدی شەعبی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئێمە كەمتەرخەم بووین بەرامبەر بە خەڵک، پێویستە دان بەم راستیەدا بنێین.

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16696

Your Comment

You are replying to: .
captcha