بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له كۆنگرهیێكی رۆژنامه‌وانیدا كه له كۆشكی سپی به‌ڕێوه‌چوو، هیزه‌ر ناوێرت به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌یێكی گشتی پشتیوانی له مافی ڕه‌وای عێراقییه‌كان ده‌كات له ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی هێمن و ئاشتییانه.
ناوبراو وتیشی: بێگومان كاتێک ده‌بینین كێشه له عێراق هه‌یه په‌یوه‌ست به نه‌بوونی ئاو و كاره‌با، تێده‌گه‌ین له‌وه‌ی كه بۆچی عێراقییه‌كان ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن، حكوومه‌تی عێراقیش لای خۆیه‌وه به‌ڵێنی داوه كه پارێزگاری له گیانی خۆپیشانده‌ران بكات.
وته‌بێژی كۆشكی سپی ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌وان له په‌یوه‌ندییێكی تۆكمهدان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و به‌رده‌وام هه‌ماهه‌نگییان هه‌یه پێكه‌وه به‌تایبه‌ت له‌و پرسانه‌ی كه جێی نیگه‌رانین وه‌كوو دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment