عه‌بدوڵڵا ئاکره‌یی: بڕیاری ئێران بۆ ڕاگرتنی وزه‌ی کاره‌با هه‌رێمی کوردستان ناگرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بڕیاره‌كه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ڕاگرتنی پێدانی وزه‌ی كاره‌با به‌ عێراق، هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و هه‌رێمیش هۆكاری بڕیاره‌كه‌ روون ده‌كاته‌وه‌ و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: حکوومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده‌ به‌ پێدانی كرێی ئه‌و كاره‌بایه‌ی له‌و وڵاته‌وه‌ پێی ده‌درێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدوڵڵا ئاكره‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران ‌و هه‌رێم له‌ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: بڕیاره‌كه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بڕینی كاره‌با له‌سه‌ر عێراق په‌یوه‌ست نییه‌ به ‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ چوونكه‌ حكوومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده‌ به ‌پێدانی كرێی كاره‌با به‌و وڵاته‌ و ته‌نها بۆ دوو ناوچه‌ش كاره‌با دابین كراوه‌ ئه‌وانیش باشماخ و حاجی ئۆمه‌رانن.

ناوبراو وتیشی: "ئێران هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم هه‌یه ‌و هیچ كێشه‌یێكیش بۆ كاره‌بای ئه‌و ناوچانه‌ دروست نه‌بوووه‌ كه‌ له‌و وڵاته‌وه‌ بۆیان دێت".

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و هه‌رێم هۆكاری كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و تارانیشی له‌سه‌ر بڕینی كاره‌با له ‌ناوچه‌كانی باشووری عێراق ئاشكرا كرد و وتی: "عێراق ئاماده‌ییی خۆی ده‌ربڕیوه‌ كرێی كاره‌با به‌ دینار بدات به‌ڵام به‌رپرسانی ئێران سوورن له‌سه‌ر وه‌رگرتنی كرێی كاره‌بای هه‌نارده‌كراو بۆ عێراق به‌ دۆلاری ئه‌مریكی و ئه‌مه‌ش وای كردوووه‌ تاران بڕیاری بڕینی ئه‌و كاره‌بایه‌ بدات كه‌ بۆ ناوچه‌كانی باشووری عێراقی ره‌وانه‌ ده‌كات".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16644

Your Comment

You are replying to: .
captcha