ئێران له‌ دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تیدا سکاڵا له‌ دژی ئه‌مریکا تۆمار ده‌کات

به‌شی ئێران/ کوردی- دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت: ئێران سکاڵای له ‌دژی ئه‌مریکا تۆمار کردوووه‌ به‌ تۆمه‌تی پێشێل کردنی په‌یماننامه‌یێکی ساڵی ١٩٥٥ی نێوان هه‌ر دوو وڵات.

کوردپرێس- ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بڵاوی کرده‌وه‌ دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی ڕای‌گه‌یاندوووه‌: ئێران سکاڵای له‌ دژی ئه‌مریکا تۆمار کردوووه‌ و ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مریکا له‌ مانگی ئایاردا سه‌پاندوویه‌تی به ‌سه‌ر ئێراندا په‌یماننامه‌یێک پێشێل ده‌کات که‌ له‌ ساڵی ١٩٥٥دا له‌ نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا واژۆ کراوه‌.

هاوکات به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی وتوووه سکاڵاکه‌ی ئێران بێ‌بنه‌مایه‌وه‌ و له‌ دادگا به‌رگری له‌ ئه‌مریکا ده‌که‌ن.

له‌لایێکی دیکه‌وه‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردوووه‌ سه‌ره‌ڕای بێڕێزیی ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر دیپلۆماسی و به‌ڵێنه‌ یاسایییه‌کان ئێران پابه‌نده‌ به‌ یاساکانه‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ له‌ مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران له‌گه‌ڵ چین و فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا و ڕووسیا و ئه‌ڵمانیادا کشایه‌وه‌ که‌ له‌ ساڵی ٢٠١٥دا واژۆ کراوه‌ و به‌ڵێنی دا سزاکانی واشنتۆن به‌ ته‌واوه‌تی بسه‌پێنێته‌وه‌ به‌ سه‌ر تاراندا که‌ سزاکانیش که‌رتی وزه‌ و پیترۆکیمیایی و که‌رته‌ ئابوورییه‌کانی ئێران ده‌گرێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16639

Your Comment

You are replying to: .
captcha