یه‌کێتی مه‌ترسیی چه‌کدارانی داعش له‌ سنووری قه‌ره‌ته‌په‌ ئاشکرا ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رجه‌م ھێزه‌کانی سوپا و پۆلیس له‌ سنووری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ خراونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌ و به‌رپرسێکی یه‌کێتییش مه‌ترسییێکی چه‌کدارانی داعش له‌ سنووره‌که‌ ئاشکرا ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د حاجی عومه‌ر لێپرسراوی کۆمیته‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی یه‌کێتی به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "له ‌ئێستادا به ‌بڕیارێک له ‌سنووری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په ‌و ده‌وروبه‌ری سه‌رجه‌م ھێزه‌کانی سوپای عێراق و پۆلیس له ‌ترسی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان ھاوشێوه‌ی چه‌ند ناوچه‌یێکی پارێزگاکانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق خراونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌".

ناوبراو وتیشی: "ئه‌و ھێزانه‌ی سوپای عێراق که‌ له‌ سنووره‌که‌ جێگیر کراون له‌ ترسی سه‌رھه‌ڵدانی خۆپیشاندان له‌ ئاماده‌باشیدان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌کدارانی داعشیش بوونه‌ته‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ناوچه‌که‌ و به‌رده‌وام سه‌رقاڵی خۆڕێکخستنه‌وه‌ن".

محه‌مه‌د حاجی عومه‌ر ئه‌وه‌شی ڕوون کرده‌وه‌ "ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی سوپای عێراق له‌ سنووره‌که ھیچ ئه‌نجامێکی نه‌بوووه‌ به‌و پێیه‌ی به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ چه‌کدارانی داعش زانیارییان له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌کان ھه‌یه ‌و ناوچه‌کان چۆڵ ده‌که‌ن".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد دوای کۆتایی ھاتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌کان چه‌کدارانی داعش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شوێنه‌کانی خۆیان و سه‌رقاڵی خۆڕێکخستنه‌وه‌ن بۆیه‌ له ‌ئێستادا بوونه‌ته‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌شێک له ‌ھاووڵاتییانی نیشته‌جێی ئه‌و ناوچانه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16614

Your Comment

You are replying to: .
captcha