کووده‌تای بێئاکامی تورکیا هێرش‌کردنه‌ سه‌ر دیموکراسی بوو

به‌شی تورکیا- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌یاننامه‌یێکی به‌ بۆنه‌ی دووهه‌مین ساڵیادی کووده‌تای بێئاکامی 15ی جووڵای 2016ی تورکیا بڵاو کرده‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: کووده‌تای بێئاکامی تورکیا هێرش‌کردنه‌ سه‌ر دیموکراسی بوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ‌هیزه‌ر ناوێرت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ کووده‌تای بێئاکامی تورکیا ڕای‌گه‌یاند: له‌ کووده‌تای بێئاکامی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ری تورکیا نزیک به‌ 250 هاووڵاتیی تورکیا گیانی خۆیانیان له‌ده‌ست دا و هه‌زاران که‌سی‌تریش بریندار بوون. پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌که‌ین که‌ له‌م ڕووداوه‌دا کوژران.

له‌ به‌یاننامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکادا هاتوووه‌: ئه‌مریکا پشتیوانی له‌ پێکهاته‌ی دیموکراتیکی تورکیا ده‌کات و کووده‌تای بێئاکامی تورکیا هێرش‌کردنه‌ سه‌ر دیموکراسی بوو. ئه‌و کووده‌تایه‌ نیشانده‌ری ئه‌و بابه‌ته‌ بوو که‌ بۆ به‌رگری و پاراستنی دیموکراسی ده‌بێ پاسه‌وانی له‌ ئیراده‌ی گه‌ل و ئازادییه‌ بنه‌مایییه‌کان له‌ وڵات بکرێت.

سه‌رچاوه‌: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی NTV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16576

Your Comment

You are replying to: .
captcha